چارەسەری ژانەسەر بەبێ حەب
بەگشتی زۆربەی خەڵك كاتێك كە تووشی ژانەسەر دەبن، بۆ ڕزگاربوون لەو ئێشە چەند جۆر حەبی هێوەركەرەوە بەكار دەهێنن، بەڵام پسپۆڕانی هێندی دەڵێن دەكرێت رێگەی سروشتی بۆ چارەسەری ژانەسەر بەكار بهێنن.
بەپێی راپۆرتی ڕۆژنامەی ئیندیەن تایمز خواردنەوەی رێژەیەكی زۆر ئاو ژانەسەر كەم دەكاتەوە. چای رووەكی وەك چای نەعنایش رێگەچارەیەكی باشە.
هەروەها چەند جووڵەی وەرزشی وەك ڕاكردنی ئارام، رێكردنێكی خێرا، مەلەوانی، دەتوانێت هاتوچۆی خوێن بەهێزتر بكات و كاریگەریی ئەرێنی لەسەر ژانەسەر هەبێت.
*دەتوانیت لەتێك قوماشی نەرم بەئاوی سارد بخووسێنیت و لەسەر ناوچاوانت دایبنێیت، تا ژانەسەرەكەت كەمتر بێتەوە.
*پێكەنینیش زۆر بەسوودە، سەیركردنی فلمێكی كۆمیدی، خوێندنەوەی كتێب یان گۆڤارێك كە بتهێنێتە پێكەنین، ژانەسەرەكەت بیر دەباتەوە.
*پشوودان و نووستن بەڕێژەی پێویست بۆ چارەسەرەی ئەم جۆرە ئێشانە ڕێگەیەكی باشە.
*جگە لەو رێگەیانەی سەرەوە هەوڵ بدە ئەو خواردنانە بخۆیت كە مانیزیۆم و كالیسیۆمی زۆری تێدایە، بەنموونە، بروكلی، لۆبیا، چەرەسات و سپیناخ.




















لـــەبـــەشى :
0 Comments