زانایان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی روداوی زیادبونی لێدانه‌کانی دڵ له‌کاتژمێر 6.30 به‌یانیان بدۆزنه‌وه
به‌پێی گروپێکی توێژینه‌وه‌ی زانکۆی ئۆریگۆن بۆ زانست‌و ته‌ندروستی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشخانه‌ی بریگهام بۆ ژنان له‌بۆستن، هۆکاری ئه‌و حاڵه‌ته‌یان گه‌ڕاندۆته‌وه بۆ رێکخستنی کاتژمێره بایولۆجیه‌کانی ناو جه‌سته‌ی مرۆڤ.
به‌پێی رۆژنامه‌ی «ده‌یلی میلی» به‌ریتانی توێژه‌ران ئاشکرایانکردوه ئه‌و پرۆتینه‌ی که له‌خوێندا هه‌یه‌و ده‌بێته‌هۆی جه‌ڵته‌ی مێشک له‌کاتژمێر 6.30 به‌یانیاندا ده‌گاته دواپله‌کانی به‌رزی خۆی.
توێژه‌ران ئاسته‌کانی ئه‌و پرۆتینه‌یان له‌جه‌سته‌ی 12 که‌سی خۆبه‌خشدا تاقیکردۆته‌وه‌و ماوه‌ی دوو هه‌فته به‌رده‌وام بون له‌سه‌ر ئه‌و تاقیکردنه‌وه‌یه، پاشان هه‌ڵه‌سه‌نگاندنیان کردوه بۆ ئاسته‌کانی ئه‌و پرۆتینانه‌و کاتژمێره سروشتیه‌کانی جه‌سته‌ی مرۆڤ.
ئه‌و پرۆتینه پێیده‌وترێت «PAI-1»و زیادبونی ئه‌و پرۆتینه له‌خوێندا ده‌بێته‌هۆکاری سه‌ره‌کی دروستبونی جه‌ڵته‌و وه‌ستانی مێشک.
پرۆفیسۆر «فرانک شیر» ئاماده‌کاری توێژینه‌وه‌که‌و به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆگرامی زانست له‌نه‌خۆشخانه‌ی بریگهام وتی: «ده‌رئه‌نجامه‌کان ئه‌وه‌یان ده‌رخستوه کاتژمێره بایۆلۆجیه‌کانی ناو جه‌سته‌ی مرۆڤ به‌شداری ده‌کات له‌زیادبونی مه‌ترسی لێدانه‌کانی دڵ که له‌سه‌ر خوێنبه‌ره‌کان که‌ڵه‌که ده‌بێت له‌به‌یانیاندا.»




















لـــەبـــەشى :
0 Comments